ئەحەی ناسر هەبوو لە سولەیمانی گویندە بوو...
لە کتێبی:
            ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
        بەرهەمی:
                عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
        
             1 خولەک
             1333 بینین
        
        
    ئەحەی ناسر هەبوو لە سولەیمانی گویندە بوو، ڕۆژێک ئاهەنگێک ئەبێ و دێن بە شوێنی بۆ ئاهەنگەکە بۆ گوتن. ئەویش لەو وەختەدا دەنگی نوسابوو، سەر بەرز ئەکاتەوە و دەست ئەکا بە پاڕانەوە لە خوا کە دەنگی بەرەڵا کا. کتوپڕ لەو کاتەدا تڕێک ئەکەنێ. ئەڵێ: «جا وەرە تخوا ئەمە کەتنە؟ من ئەڵێم ئەوەم بەرەڵاکە، یا دەنگم بەرەڵا کە؟»