پیاویک هەبوو لە سولەیمانی کارەکەرێکی لە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  624 بینین

پیاویک هەبوو لە سولەیمانی کارەکەرێکی لە ماڵا بوو، ڕۆژێک کە ئەچێتەوە بۆ ماڵەوە هەتیوێکی بەسەرەوە چاو پێ ئەکەوێ، پێی ئەڵێ ئەمە بۆچ وات کرد؟ ئەویش ئەڵێ: «وەڵڵا ئاغا سوێندی دام بەسەری تۆ، تویش ئەزانی کە سەری تۆ چەند بەلامەوە عەزیزە؟ وتم باشە» کابرا ئیتر هیچ دەنگی نەکرد.