لە دێی یاخیان کابرایەک ناوی حەمە عەلی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  697 بینین

لە دێی «یاخیان» کابرایەک ناوی حەمە عەلی عەجەم بوو، لە سەفەربەردا بە ڕەشبگیر گرتبوویان لە سولەیمانی لە «عەمەلە بلووکی» دا دامەزرابوو، لەو بەینەدا دە پانزە سواری زەفتیە چووبوونە یاخیان لە سەر چاوەکە دابەزیبوون، ژنێکیش هاتبوو «کوندە»ی پڕ ئەکرد، چاوشێکی زرتەبۆر لە تەنیشت ژنەکەوە دەستی بە ئاو ئەگەیاند، دەستی بە دەعباکەیەوە بوو، بە ژنەکەی ئەوت: «تماش، تماش» ژنەکەش ئەیوت: ڕاوەستە باوەحیز شەرت بێبێژم بە حەمە عەلی عەجەم.