ژنێک هەبوو لەو سەر کچێکی زۆر جوانی هەبوو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 2 خولەک  644 بینین

ژنێک هەبوو لەو سەر کچێکی زۆر جوانی هەبوو، هەر چەندە خوازبێنیکەر ئەهات کچە شەڕی لەگەڵ ئەکرد و ئەیوت: من شوو ناکەم، شوو بکەم دارێکی زلم تێ بڕن و عەزیەتێکی زۆرم بدەن؟ من شتی وا ناکەم. ئاخری پیاوێکی دەوڵەمەند ناردیە داوای، دایکی کچە زۆری پێ خۆش بوو، کە بیدا بەو پیاوە، چووە بن دەست کچەکەیەوە پێ وت. کچەش هەر لە سەر قسەی خۆی بوو. ئەمجا پێی وت: کچم تۆ ئەوەت ئەوێ کە کێری زڵت تێ نەبڕن، من خۆم لەگەڵت دێم، هی مێردەکەت بە دەستی خۆم ئەگرم بە ئارەزووی خۆت چەندت ویست ئەوەندەی ئەکەمە ژوورەوە. کچەکە بەم جۆرە ڕازی بوو و مارەیان کرد.

ئینجا شەوێ کە بووکیان برد، دایکی لە سەر پەیمانەکەی لە گەڵی چوو. زاوا کە هات دایکی کچە دەعباکەی گرت پڕ بە مست و نەختێکی بۆ بەر دا، کچەکە وتی دایە با نەختیکی تریش بڕوا، ئەویش دەستی شل کرد تۆزێکی تریش ڕۆیشت. کچە وتی دایە بابێ، ئەمجارە دایکە بەجارێ دەستی بەرداو هەمووی ڕۆیشت. کچە وتی دای ەبا هەندێکی تریش، دایکی وتی ڕۆڵە ئیتر هیچی نەما هەمووی ڕۆیشت. کچە و تی «دایە چیت پێ بڵێم؟ باوکم بە ڕەحمەت بێ هەموو جار ئەیوت یاخوا دایکت دەستی نەگاتە هیچ، هەرشتێ دەستی گەیشتێ پیت و بەرەکەتی ناهێڵێ، ئەوا طآسی بوو پیت و بەرەکەتی ئەمەشت برد و هیچت نەهێشت».