جارێک دوو کوڕی سورچی - کە برا بوون - ماڵ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  642 بینین

جارێک دوو کوڕی سورچی - کە برا بوون - ماڵەکەیان بەش ئەکرد. ڕەوشتی ئەو کۆچەرایەتییە وابوو، کە باوک پیر ئەبوو ئیتر چاوەڕێ مردنیان نەئەکرد میراتگرەکان ماڵەکەیان بەش ئەکرد.

ئینجا هەمووی بەش ئەکەن ئەمێنێتەوە سەر سەگێک و باوکەکەیان. کوڕێکیان ئەڵێ: «سە بۆ من، باب بۆ تۆ» ئەویتریان ئەڵێ: «نە، سە بۆ من، باب بۆ تۆ». لێیان ئەبێتە دەمە قاڵ، ئاخری بەو جۆرە ڕێ ئەکەون: کە جاشێک بخەنە سەر بابەکەوە ئەو وەختە یەکێکیان سەگەکە هەڵبگرێ و ئەویکەشیان جاشەکە و باوکی هەڵبگرێ.