ژنێکی هەرکی جارێک لەگەڵ کۆچ و باردا...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  913 بینین

ژنێکی هەرکی جارێک لەگەڵ کۆچ و باردا ئەڕوا بۆ زۆزان، مانگاکەی لە پێشەوەیە باری لێناوە، ئەگاتە لاپاڵێکی خلیسک مانگا هەڵئەخلیسکێ، ژنە کلکی ئەگرێ و ڕایئەکێشێ و بانگ ئەکا یا سەید تاها، یا سەید تاها، مانگا هەر گڵ ناخواتەوە و ئەڕوا ئەکەوێ، ئینجا ژنە توڕە ئەبێ و ئەڵێ: دە هەڕە کیری سەید تاها بن کورێکور: کلکە تە بێ!