جارێک یەکێ لە حاکمانی پێشوو لە سەر تەلار...
جارێک یەکێ لە حاکمانی پێشوو لە سەر تەلار دووربینی بە دەستەوە بوو، تماشای کرد تێ فکری ئەوا کابرایەکی ڕووتەڵەی کورد چووە شیوێکەوە تۆزێ مایەوە و هەڵسا، حاکم مەراقی کرد، هات بزانێ ئەم کابرایە لەو شیوە چی کردووە؟ کە چوو تەماشای کرد کابرا گویەکی کردووە بە قەد یەک مەنی تەورێز. کابرای هێنا وتی: تۆ خواردنت چییە؟ وتی نانی جۆ. حاکم وتی: خۆ من فڕنی و شەکەرلەمە ئەخۆم، کە چی ئەچمە سەراو دوو سەعات دائەنیشم ئەوسا بە قەد ڕێقنە مریشکێکم لێ ئەبێتەوە. کابرای هەژار وتی: قوربان تۆ بە کاڵی دایئەنێی و نایەڵی بگا! حاکم پرسی چلۆن ئەگات. وتی: مەچۆرە سەرا هەتا زۆرت بۆ دێت ئینجا ئەو وەختە بە ڕەحەتی وەکوو من گوو ئەکەی.
حاکم بە قسەی کرد لە دیواندا بوو ئیشی سەراوی بوو، نەچوو، ئاخری لە ناو خەڵکەکەدا خۆی پیس کرد. لە بەر شەرمەزاری فەرمانی دا هەژارەکەیان هێنا و وتی: سەگباب تۆ بۆ چی ئەمەت بە من کرد؟ کابرای ڕووتەڵە زۆر ترسا وتی: «قوربان جارێ ئەبێ تەماشایەکی بکەم». دەرپێکەی حاکمی وەر گرت ئەنگوستێکی لە پیساییەکەی دا و خستیە سەر زمانی. ئینجا وتی: پاشام من عەرزم کردی بیگەیەنە نەموت بیتڕینە. ئەمە ترشاوە بۆیە وات بەسەر هاتووە. کابرا بەم جۆرە خۆی لە چنگی حاکم ڕزگار کرد.