کابرایەکی لەیلاخی هەبوو هەر کە میوانێک...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  625 بینین

کابرایەکی «لەیلاخی» هەبوو هەر کە میوانێکیان ئەهات و نانیان بۆ دائەنا خۆی دوو سێ پارووی ئەخوارد لەگەڵیا و لە پاشا دەستی هەڵئەگرت و ئەیوت: «برا ئیتر من بەس.» میوانەکەش ناچار دەستی هەڵئەگرت، ڕۆژێ کابرایەکی ئەحمەدئاوایی ئەبێ بە میوانی، نان دائەنێن و کابرا لە سەر ڕەوشتی جارانی دوو سێ پاروو ئەخوا ئەڵی: برا ئیتر من بەس، کابرای میوانیش گوێی نەدایە وتی: «بەخوا برا من ئەخۆم هەتا هەس».