وەستای برای مارف لە سولەیمانی بەرگدروو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  711 بینین

وەستای برای مارف لە سولەیمانی بەرگدروو بوو، بەڵام لە بەر بێ توتنی و بێ کاسبی، لەو ڕۆژەدا وتووچێتیشی بە دەمەوە ئەکرد. ڕۆژێک لەگەڵ حەسەنی سەی ئەحمەدی خوشکەزایا لە دوکانەکەی خۆیا دائەنیشن و قسە ئەکەن، وەستا تازە ژنێکی تری هێنابوو، حەسەن لێی ئەپرسێ توخوا خاڵە ئەم ژنەت چۆنە؟ ئەویش ئەڵێ: وەڵڵا ڕۆڵە خراپ نییە، ئەڵێ: خاڵە ئەم باشترە یا ژنەکەی پێشووت؟ ئەڵێ: بۆ چی ئەپرسی؟ ئەڵێ: هەر وا. ئەڵێ وەڵڵا ڕۆڵە ئەوی ڕاستی بێ ژنەکەی پێشووم تۆزێ قوزی گەرمتر بوو، ئەم ساردە سارد. ئەڵێ: جا خاڵە ئەمە چاری ئاسانە. ئەڵێ: چۆن؟ ئەڵێ: «لەو کاتەدا کە ئەچیتە لای، توزێ چیلکە داگیرسێنە و بیخەرە پاشەڵیەوە ئیتر پێشەڵی گەرم ئەبێ» ئەویش ئەڵێ: ئەی تف لە چارەت بۆ قسەت.