عەزە وەیلیسە هەبوو دنیا زستان بوو لە...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
901 بینین
عەزە وەیلیسە هەبوو، دنیا زستان بوو، لە کۆڕێکا لە گوێ ئاگردانێک دانیشتبوو فووی لە ئاگرەکە ئەکرد، لەو کاتەدا کتوپڕ بابەکی لێ بۆوە. هەر هەستا و قنگی کردە ئاگرەکە و وتی: «ئەگەر تۆ چاکتری لێ ئەزانی ئاگرەکە هەڵکە؛ ئەگینا ئەم هەڵەوەری و قەرەچەناخیەت لە چییە؟»