ڕەشوانی گێڕایەوە وتی کوێخا قادرێک هەبوو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  623 بینین

ڕەشوانی گێڕایەوە وتی: کوێخا قادرێک هەبوو لە دێ «دڕی» ئەمە هەر چەندە نان بدە و بە خزمەت بوو بۆ میوانان، بەڵام کاتێ کە میوان ڕووی تێ ئەکرد تا هەندێ قسەیان پێ نەوتایە دایانی نەئەکرد! سەرلە ئێوارەیەک نۆ فەقێ ڕێیان ئەکەوێتە دڕی و ئەچن بۆ ماڵی کوێخا قادر، کوێخاش ڕێگایان نادا و نایەڵی بچنە ژوورەوە، ئەمانیش دەردەکەی ئەزانن، قسەی پێ ئەڵێن. پاشان کوێخا ئەڵڵێ چەند کەسن؟ ئەڵێن چوار موستەعد و پێنج سوختە. ئەڵێ: باشە موستەعدەکان بێنە سەروە و سوختەکانیش بکەنە تەویلە!