هەر ئەم عەلی فەوتاوە گێڕایەوە وتی کوڕین...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  666 بینین

هەر ئەم عەلی فەوتاوە گێڕایەوە وتی: کوڕینە کەس پشت بە دنیا نەبەستێ! من دنیا پشتی تێ کردووم و ڕووم کردە سینەماکان بۆ بلیت فرۆشتن، ئەوا لە سینەمایەکدا بلیت ئەفرۆشم، بەڵام کاتێ کچان دێن بۆ سینەما و بلیت وەر ئەگرن لە بەر ئەوە کە من خۆم ئەناسم چ ماڵێکم و چ سەر و شکڵێکم هەیە کاتێ کە بلیتەکەیان ئەدەمێ ڕووی خۆم وەر ئەچەرخێنم. ئێوارەیەک وا چەند کچ و ژنێک هاتن بلیتیان وەرگرت. منیش لە سەر عادەتەکەی خۆم ڕووم کردە بەولاوە و گوێم لێ بوو کچەکان لە بەین خۆیانا ئەیانوت: ئەی عەمر درێژ بێ، تەماشا ئەم کوڕە چەند بە حەیا و شەرمە هیچ سەیر کەس ناکا، بە ئەدەبێکەوە بلیتەکە ئەدا و بەری خۆی ئەکا بەولاوە، یا ڕەبی سەیر کەس ناکا، بە ئەدەبێکەوە بلیتەکە ئەدا و بەری خۆی ئەکا بەولاوە، یا ڕەبی بە برامان بێ!