کابرایەکی سنەیی ئەچێ بۆ مەریوان لە...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
912 بینین
کابرایەکی سنەیی ئەچێ بۆ مەریوان لە مەریوان زۆرتر هەر نانی هەرزنە، کابرا لە هەرزن بەو لاوە نانی تری دەست ناکەوێ بیخوا، خواردنی هەرزنیش لە سەر پێشاو دەرچوونی هەر بۆ نییە.
کابراش کە فێر نەبووە، کە ئەچێتە سەر پێشاو هەر ئەنقێنی و هەر چەندە تین ئەداتە بەر خۆی هیچ کەڵکێکی نابێ و زۆریش بۆ تۆزێ گوو کردن ناڕەحەت ئەبێ لای ئەوانیش بە هەرزن ئەڵێن «گاڵ» جا هەر لەسەر پیشاوەکە ئەنقێنێ و ئەڵێ: گاڵە گیان! بە قوربانت بم من مەریوانی نیم، خەڵک شارم بە میوانی ڕێگام کەفتگەسە ئێرە، هەر چکێ سەر بیرانە دەرەو، ئیتر ناوخۆم گاڵە گیان گووی باوکم ئەخۆم و تۆ ناخۆم، حەف جار بیم بە دەورتا هەر چکێ بێرە دەرەو.