شێخ عەزیز بۆی گێڕامەوە وتی ساڵێک مافەتە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  700 بینین

شێخ عەزیز بۆی گێڕامەوە وتی: ساڵێک مافەتەیەک لە عێراق کەوتبووەوە، باو باوی «بژی بژی» و «چەپڵە» بوو، خەڵک ئەیاندا لە چەپڵە و ئەیانوت:«بژی گەل ڕۆڵەی گەل، عبدوالکەریم قاسم» بەم هۆیەوە کاروباری عێراق بە تەواوی تێکچووبوو، دوو پیاوی پەرپووتی هەژار هەبوون لە هەولێر یەکێکیان ناوی «پیرداود» ئەوی کەیان «مارفە شەل» یڵن پێ ئەوت. ئەمانە لە وڵاتی هەولێر ببوون بە پێشڕەوی عالەمەکە! ڕۆژ ببوو بە ڕۆژی ئەوان. دەستەیەکی تر کە ئەو ڕۆژانە جەوری لێ کردبوون، ئەمەیان بۆ پیر داود و مارفە شەل هەڵبەستبوو، ئەیانوت:

بژی گەل، ڕۆڵەی گەل
پیرداود و مارفە شەل.