حاجی مەلا ڕەحمان شەرەفکەندی پیاوێکی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  734 بینین

حاجی مەلا ڕەحمان شەرەفکەندی پیاوێکی دانسقە و وەکوو بڵێیت هەر بۆ قسەی قوت داتاشرابوو. هەژار گێڕایەوە وتی: حاجی مەلا ڕەحمان ڕۆژێک لەبەر دیواری مزگەوت لەگەڵ چەند کەسێکا لە بەر بەڕۆچکە دانیشتبوون خۆیان دابووە هەتاوەکە. کەریمی فەقێ ڕەسووڵ هەبوو لەو لاوە بە بۆڵە بۆڵ و جنێودان هاتە ناو خەڵکەکەوە، حاجی مەلا پرسی ها! مام کەریم! خێرە ئەوە چیت لێ قەوماوە؟ گوتی: کوڕە وەرە لە داخا مەمرە! داوای قەرزی خۆم ئەکەمەوە لە سەعیدی مام عەدێ، کە چی تڕێکم بە پەنابادێکئەمە حیسابێکی پارەی ئێرانییە، دەوری قاجاری بوو، قڕان بیست شایی بوو،«پەنابادێک» نیو قڕان بوو، لە باتی ئەوە بووترایە دەشایی ئەوترا پەنابادێک. بۆ ناکەنێ،! حاجی مەلاش خۆ وتی: جا بابەلێ ئەگەر زۆرت پێ لازمە بۆی بکە بە دوازدە شایی.