کابرایەکی کورد گایەکی لێ ون ببوو ڕۆژێک...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  1 بینین

کابرایەکی کورد گایەکی لێ ون ببوو، ڕۆژێک لە سولەیمانی بە گەڕەکی «هۆڵێ» دایە تێپەڕیم تووشی منداڵێکی هەشت نۆ ساڵان بووم حەڵوای ئەفرۆشت، سەیرم کرد ئەم منداڵە منداڵێکی تری گرتووە و قسەی بۆ ئەکا ئەڵێ: ئەو کابرایەی کە گایەکی لێ ون ببوو هات بە لامەوە پێ وتم: کوڕەکە حەڵوایەک و دوو ڕەقیتە نادەی وە دوو فلس؟ ئەرێ گایەکی بازگت نەدیگە؟

ژیریی منداڵەکە و فیکرکردنەوەی لەم قسەیە گەلێ بە لامەوە جوانتر بوو لە قسەی کابرا کە کردبووی.