هەر ئەم مەلا سمایلە ڕێی ئەکەوێتە ئەو وڵا...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  618 بینین

هەر ئەم مەلا سمایلە ڕێی ئەکەوێتە ئەو وڵاتی «زینوێ شێخی»یە زۆری برسی ئەبێ، ڕوو ئەکاتە «هۆبە» یەکی بۆڵی، لەوێ ئەبیستێ کە سەرکۆمارەکە نەخۆشە، ئەچێتە ماڵی ئەوان و ئەڵێ: من حەکیمم! زۆر بە دەوریا دێن و خزمەتی ئەکەن. پێی ئەڵێن: چارێکی ئەم نەخۆشەمان بۆ بکە. ئەویش ئەڵێ: ئاخر منیش بۆ ئەوە هاتووم.

دنیا ئێوارە وەخت ئەبێ ئەڵێ: دەستە بەرەیەک نان لەگەڵ کاسەیە هەنگوین بێنن. ئەوانیش ئەیهێنن، پاروو پاروو نان ئەکا بە هەنگوین و کەرەکەدا و ئەیهێنێ بە دەوری سەری کابرادا و ئەیخوا و ئەڵێ: قەزاوەگێڕ و سەدەقە سەری ئەو بێ. بەم جۆرە ئەکا تا تێر ئەخوا پاشان ئەڵێ: ئەمڕۆ دەرمان کردن بەسە.

کە ئەکەونە بەیانی کابرا ئەمرێ، ئەڵێن: خۆ نەخۆشەکە مرد؟ ئەڵێ: ئەگەر من ئەوەم نەکردایە لە پێش ئەوا من دەمرم.