مەلا سمایل هەبوو خەڵکی سولەیمانی و گەڕەک...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  611 بینین

مەلا سمایل هەبوو خەڵکی سولەیمانی و گەڕەکی کانیسکان بوو. مەلای دێی «زێویە»ی بناری پیرەمەگروون بوو، بەڵام ئەم مەلا سمایلە خوی پێوە گرتبوو عەرەقی ئەخواردە و سەرخۆش ئەبوو.

ئێوارەیەک لە زێویە پێشنوێژی ئەکا و دەست ئەکات بە چەقەنە لێدان. خەڵکەکەش هیچ ناڵێن، چی بڵێن، لە پاشا لێی ئەپرسن: مامۆستا ئەوە چی بوو؟ ئەویش ئەڵێ: حەدیسی شەریف ئەفەرموێ: «من لم یڤرب بالچەقەنە تتهدم تەکیە ڕووتە» واتە ئەگەر یەکێ پل لێ نەدا و نەیتەقێنێ تەکیە ڕووتە ئەڕوخێ. تەکیە ڕووتەش مزگەوتێکە لەناو شاری سولەیمانی.