کابرایەک لە ئیش و کاری مردووشۆری بوو لە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  734 بینین

کابرایەک لە ئیش و کاری مردووشۆری بوو، لە بەر ئەوە کە خۆی دەعباکەی بچووک بوو، هەر مردوویەک کە ئەیشۆرد، ئەویش جارێک لەگەڵیا ئەمرد، چونکە وانێکەکەی وەکوو هی خۆی نەئەدی و بە زلتر ئەهاتە بەرچاوی، لە بەر ئەمە هەموو دەم لە خەم و خەفەتا بوو.

پیاوێکی تر هەبوو «مام گورزە»ی ناو بوو، ڕۆژێک مام گورزە مرد و ئەم کابرایە چوو شتی، سەیری کرد هەرامەکەی مام گورزە هەرامە نییە، لەندە هۆڕێکە، بە هێواشی بە بێ ئەوە کەس پێ بزانێ چەقۆی دەر هێنا و دەعباکەی کابرای بڕی و خستیە گیرفانیەوە، پاش تەواو کردنی، ئیشوکاری چۆوە بۆ ماڵەوە.

ئەمجا بۆ ئەوەی بە ژنەکەی بسەلمێنێ کە خوا گەورەیە هەموو شت بک، بچووک گەورە بکاتەوە، گەورە بچووک بکاتەوە، قادرە بە سەر هەموو شتێکا، دەستی برد سەری دەعباکەی مام گورزەی لە ژێرەوە لە عاستی بەردەمیەوە پیشانی ژنەکەیدا، ژنە کە چاوی پێکەوت بە بێ ئەوەی ئاگای لە خۆی بیێ وتی: ئەیەڕۆ ئەوە مام گورزە مرد؟