ئەحمەد شوکری هەبوو لە سولەیمانی جارێک...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  915 بینین

ئەحمەد شوکری هەبوو لە سولەیمانی، جارێک ڕێی ئەکەوێتە کرماشان، قەزاو قەدەر ڕێکی ئەخا لەگەڵ ئافرەتێکا ڕێ ئەکەوێ، سەیر ئەکا ئافرەت دالەهۆیە. لە وەختی کارا لێی ئەپرسێ: خانم تۆ ناوت چییە؟ خانم ئەڵێ: وسعەت خانم. ئەحمەد شوکریش ئەڵێ: کوێر بم، ناوەت ئەبیەم و ناوت ئەپرسم.