کابرایەک لە دیوەخانێکا دانیشتبوو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  635 بینین

کابرایەک لە دیوەخانێکا دانیشتبوو، دیوەخانەکە پڕ بوو، وەنەوز بردییەوە، لەوکاتەدا بایەکی زلی لێبەر بۆوە، کتوپڕ کە چاوی کردەوە چاوی و خەڵک بە دەوریەوەیە، زۆر شەرمەزار بوو، ویستی بە هەر جۆر بووە پینەی بکا لەبەر ئەوە وتی: ئێوە ئەزانن من ئێستا خوا لێخۆشبووی باوکمم لە خەوا چاو پێکەوت؟ کابرایەک لە کۆڕەکەدا بوو وتی: بەڵێ ڕاست ئەفەرمووی ئێمە هەموو دەنگی خوالێخۆشبووی باوکتمان بیست.