مەلا مەحموودی حاجی مەلا ڕەسووڵ گێڕایەوە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  637 بینین

مەلا مەحموودی حاجی مەلا ڕەسووڵ گێڕایەوە وتی:

مەلا حەمەمینی دێلێژەیی پیاوێکی ئێجگار لە خوا ترس و بەدین بوو، هاوڕێکانی هەڵی ئەخەڵەتێنن، کە دڵی بچێ لەشێخ نووری شێخ ساڵح، ئەوێش بە زۆر وا ئەزانێ کە دڵی لێ چووە بەو فێڵە تەزبیحێکی ئەبێ لێی ئەستێنن و ئەیدەن بە شێخ نووری. لە پاش سێ چوار ڕۆژ، چونکە ئیشەکە بێ بناغە بوو سەیر ئەکا دڵ لێچوونەکەی نەما. ئەچێ ملی هاوڕێکانی ئەگرێ ئەڵێ: «وەڵڵا دڵ لێ چوونەکەم نەما تەزبێحەکەم بۆ لێ بسێننەوە».

هاوڕێکانیشی لەو سەردەما شێخ نووری بابە عەلی، شێخ سەلامی عازەبانی و مەلا ئەحمەدی حاجی مەلا ڕەسووڵ بوون.