کابرایەکی سیان لە سەر ڕووبارەکەی بەیا...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
949 بینین
کابرایەکی «سیان» لە سەر ڕووبارەکەی «بەیانلوو» دەستنوێژی ئەشت. کە لێ بووەوە تاکێ لە پێڵاوەکانی لە دەستی کەوت و کەوتە ناو ڕووبارەکە و ئاوەکە بردی. خێرا تڕێکی کەند و وتی: «ئەوە دەستنوێژەکەت بێنە تاکە پیڵاوەکەم بدەرەوە». لای وا بوو ڕووبارەکە لە باتی هەقی دەستنویژەکە پێڵاوەکەی بردووە.