خاڵە فەندی گیڕایەوە وتی ئەوا ڕۆژێک لە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  707 بینین

خاڵە فەندی گیڕایەوە وتی:

ئەوا ڕۆژێک لە ئاودەستەکەی مزگەوتی حاجی مەلا ڕەسووڵ دەستم بە ئاو ئەگەیاند. کابرایەکی خەڵکی ئەو شارەزوورە چووە ئاودەستەکەی ئەودیومەوە. ئاگام لێ بوو میزەکەی کردە ناو حەوزی ئاودەستخانەکەوە تەنانەت کەفاوەکەی هاتە ئەم دیو. منیش هاتمە دەرەوە چاوەڕێم کرد تا ئەویش هاتە دەرەوە وتم: کوڕە برا ئەوە تۆ چیت کرد؟ وتی: «برا چیم کرد؟ گووم کردە گوودانەکە و میزیشم کردە میزدانەکە».