کابرایەکی بانەیی ئەچێتە گەڕووس و ئەچێتە...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
1148 بینین
کابرایەکی «بانەیی» ئەچێتە گەڕووس وئەچێتە دیوەخانێک سەلام ئەکا، کابرایەکی گەڕوسی، کە لەوێ دانیشتبوو بەم جۆرە وەڵامی سەلامەکەی ئەستێنێتەوە ئەڵێ:
عەلەیکە سەلام هەوا خوای عومەر چوخەکەت چوارچاک، کونای قنگ وەدەر
لە پاشا گەڕوسەکە ئەچێتە دەرەوە و دێتەوە سەلام ئەکا، کابرای بانەییش بەم جۆرە وەڵامی سەلامەکەی ئەداتەوە ئەڵێ:
عەلەیکە سەلام دوژمنی عومەر
بێ خوا و بێ پیر توخم نێرەکەر