کابرایەکی کورد هەبوو ناوبانگی کێر زلی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  4265 بینین

کابرایەکی کورد هەبوو ناوبانگی کێر زلی دەرکردبوو، سێ چوار ژنی هێنابوو هەموویان لە دەستی هەڵهاتبوون. بێوەژنێک ئەم حەکایەتە ئەبیستێت و ئەچێ مێردی پێ ئەکا. شەوێ کابرا ئەچێتە لای و خەریک ئەبێ گەمە و گاڵتەی لە گەڵ ئەکا. لەو کاتەدا بێوەژنەکە دەستی ئەکەوێتە سەر کڵاوەی ئەژنۆی کابرا و دەستێکی پیا دێنێت و ئەڵێ: «ئەمە بوو کێر زلەکەی تۆ؟ ناشوکری نەبێ ئەگەر نەگبەتی نەبێ جا ئەمە چییە؟»

کابرا، کە ئەمە ئەبیستێ هەر خێرا ڕاست ئەبێتەوە دەرپێکەی ئەدا بە شانیا و دەر ئەچێ.

کابرایەکی یابا جارێک ئەچێتە دێیەک لێی ئەپرسن: ناوت جییە؟ ئەڵی: ئەبو جاسم. کە دائەنیشێ دەرپێی لە پێیدا نابێ، تەماشا ئەکەن کێری بە قەد کێری کەرێکە. یەکێ لە خەڵکەکە ئەڵێ: ئای ماڵت بە قوڕ گیرێ ئەبوو جاسم کێری چەند زلە. ئەبو جاسم لە جوابدا ئەڵی: «یابە وەڵڵا ئەمن چاک، ئەمما یەک برا هەیە ناو ئەبو ساڵح، ئەو حاڵ خراپ لەبەر ئەوە کێر زۆر زلە، ناتوان لە ماڵ دەرچێ».