دەروێشێکی کەلهوڕ هەبوو کوڕێک و نێرەکەرێک...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
1233 بینین
دەروێشێکی کەلهوڕ هەبوو کوڕێک و نێرەکەرێکی هەبوو، لەو سەرە ڕێیان ئەکەوێتە ماڵی ژنێک، ژنەکەش کارکەرێک و ماکەرێکی هەبوو. شەوێ وا هاتە پێشەوە کابرای دەروێش خۆی سواری ژنەکە و کوڕەکەی کارەکەرەکە و نیرەکەرەکەی سواری ماکەرەکە بوون. جا کابرای دەروێش ئەیوت:
خوایە دووری کەی چاوی بەد لێمان
ناحەزیش کوێر بێ شاد نەبی پێمان