کابرایەکی وڵاغدار هەبوو ڕۆژێک ژنەکەی...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
1135 بینین
کابرایەکی وڵاغدار هەبوو، ڕۆژێک ژنەکەی نەخۆش ئەکەوێ، ژنانی دراوسێ ئەچن بۆ هەواڵ پرسینی، لەو وەختەدا یەکێ لە کەرەکانی کابرا یەرەقی ئەکا وەکوو دەستەیک هات و چوو ئەکا. یەکێ لە ژنەکان بە ژنێکی هاوڕێ تەنیشتی ئەڵی: چۆن بوو ئیستە سەرەکەی پیتا بچوایە؟ یەکێکی تریان ئەڵێ: ئەیڕۆ کنا سەرەکەی چییە، بۆ چی ناڵێت نیوەی؟ ژنە نەخۆشەکەش بەدەم ناڵە ناڵەوە ئەڵێ: «بەخوا ئەگەر ژنێ ژن بێ و لەشی ساغ بێ هەموویشی قەی ناکا».