مەلا یووسف هەبوو لە تەنگیسەر مەلا عەلی...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
1158 بینین
مەلا یووسف هەبوو لە «تەنگیسەر»، مەلا عەلیش لە «سەرزەل»؛ سەرزەل و تەنگیسەر دوو گوندن لە قەرەداغ. کە یەکێک ئەچوو پرسیارێکی شەرعی لە مەلا یووسف ئەکرد، مەلا یووسف ئەیوت: «برا ئەمە، گیای من و مەلا عەلی سەرزەل نییە؛ ئەمە گیای شێخ نەجیبی قەرەداغە». شێخ نەجیب، هامێکی زۆر گەورە بوو لە زەردیاوای قەرەداغ. مەلا عەلی چەند جارێک ئەم قسەی مەلا یووسفە ئەبیستێتەوە. ڕۆژێک ئیتر جیقڵدانەی هەڵیناگرێ ئەچێتە سەر مەلا یووسف پێی ئەڵێ: «مەلا یووسف! خوا بتگرێ، تۆ کە شتێک نازانی، من بە خۆتەوە بۆچ ئەپێچی؟ بە چیدا ئەزانی کە منیش نایزانم؟»