دوو برا لێفەیەکی بچووکیان کڕیبوو دنیا...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  716 بینین

دوو برا لێفەیەکی بچووکیان کڕیبوو. دنیا زستان بوو، شەوێ ویستیان پێی بنوون کابرایەکی کوردیش بوو بە میوانیان، چوو لە ناوەڕاستیانەوە ڕاکشا. شەوێ بە تەواوی ساردی کرد. براکان هەر یەکە لەبەر سەرما، لێفەکەیان بۆ لای خۆیان ڕائەکێشا. کابرای میوانیش هیچ نقەی نەئەکرد، تەنها ئەوە نەبێ ئەیوت: «من پارەم نەداوە ڕایناکێشم». لەگەڵ ئەوەشدا هەر کام لەوان ڕایانبکێشایە بەشی ئەوی هەر ئەمایەوە.