لە سایەی نەخلی تووبای قامەتی ئەو نەونیهالانە
لە کتێبی:
دیوانی بێخود
بەرهەمی:
بێخود (1879-1955)
2 خولەک
717 بینین
لە سایەی نەخلی تووبای قامەتی ئەو نەونیهالانە
سولێمانیناوی تایبەت بەهەشتی عەدلە، یەعنی پڕ لە غیلمانە
دڵی زاهید بەجارێ بۆ نەبێتە بولبول و قومری؟!
لەلایەک گوڵ، لەلایەک جیلوەیی سەروی خەرامانە
عەلیناوی تایبەت کەیوانە، تەوفیقناوی تایبەت زوهرەیە، نووریناوی تایبەت شەباهەنگە
عەزیز خانناوی تایبەت ئافتابی حوسنە، فائیقناوی تایبەت ماهی تابانە
بە یادی خەندەیی ئەو بۆ نەژی غەوواسی دڵ، یاران
«عەلی» یاقووتی یاقووتە، «عەلی» مەرجانی مەرجانە
وەها بازاڕی حوسنی گەرمە «تەوفیق»، وەک «عەزیز» ی خۆم
خەریکی ڕۆحە بیدا موشتەری گەر ماهی کەنعانە
بە سەربەستی مەڕۆ ئەی «بیژەن»ی دڵ بۆ نەزەر بازی
مەگەر نازانی «نووری» ساحیبی چاهی زەنەخدانە
ئەوە ڕوخسارە یاخۆ قیبلەیی حاجاتی ئیسلامە!
ئەوە میحرابە، یا تاقی خەمی ئەبرۆی «عەزیز خان»ە
لە توڕڕەی کافری «فائیق» مەدەن ئەی ڕەهڕەوانی دین
ئەوەندەی لێ ئەزانم ڕەهزەنی کاروانی ئیمانە
لە عەبدێکی وەکوو من گەر ئەپرسن سەییدت کێیە؟
ئەمیری مالیکی جان، یەعنی شاهەنشاهی خووبانە
یەدی بەیزای بەغەڵ پەروەردەیی ئیعجازی شۆخێکە
لە عەینی فەسڵی شەودا ساحیبی سوبحی گریبانە
زەمانی نەزعە، توخوا لێم مەپۆشە، چاوەکەم چاوت
پیاڵەت بێنە گەردش ساقیا، سا وەختی ئیحسانە
ئەوەندە وەسفی لەعلی لێوی شیرینی ئەمانەم کرد
کەلامم بۆیە وەک «بەنگاڵ»ە، بێخودناسناوی ئەدەبی شەککەرستانە