لە دێی زیویە مەلایەک هەبوو ڕۆژێک نوێژ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  481 بینین

لە دێی «زیویە» مەلایەک هەبوو. ڕۆژێک نوێژی نیوەڕۆ بوو دەستنوێژی شتبوو خۆی ئامادە کردبوو بۆ پێشنوێژی کردن و لە ناو محرابەکە وەستا بوو. بە کابرای بانگوێژی وت: بانگ بڵێ. بانگوێژ بانگی دا و کەس دیار نەبوو. مەلاش وتی: جارێکی کەش بانگەکە بڵێرەوە. بانگوێژ جارێکی کە بانگی دایەوە. هەر کەس دیار نەبوو.

مەلا لە محرابەکە ڕاوستابوو، سەیری کرد کەس دیار نییە، هاتە سەر ئەوە خۆی بە تەنها نوێژەکەی خۆی بکا. نییەتی هێنا و دەستی بەرزەوە کردبوو بۆ وتنی «الله اکبر تحرمعەرەبی» لەو کاتەدا بانگوێژەکە هات وتی: دوو جار بانگم دا هەر کەس دیار نییە. مەلا کە دەستی بەرزەوە کردبوو نییەتی هێنابوو هەر مابووەوە سەر الله اکبرعەرەبیەکە وتی: بە کێرمەوە. الله اکبرعەرەبی!