کابرایەکی شارەزووری ئەچێ بۆ سلێمانی و ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  450 بینین

کابرایەکی شارەزووری ئەچێ بۆ سلێمانی و ئەچێتە لای ئەحەی کڕنوو پێی ئەڵێ: خاڵە حاجی ئێژن تۆ دەستی حەکیمت هەیە، بە قوربان من دڵم فرە ژان ئەکا ئا بزانە خاسم ناکەیتۆ. ئەحەی کڕنووش نەختێ لەتکە ناوکی قەیسی بۆ ئەهاڕێت و ئەیداتێ، ئەڵێ: بیکە بە کەفلەمە و بیخۆ بزانم چەند دەست سکت کار ئەکا، پێم بڵێ جا ئەو وەختە دەرمانی ترت ئەدەمێ. کابرا بەیانی دێتەوە ئەڵێ: خاڵە حاجی دوودەستی پڕ و نیوە دەست کار ئەکا. تومەس ئەمە کابرا ئەچێ بە بەرەلەپی لای خوارووی خۆی ئەپێوێ، دوو بەرە لەپ و نیو ئەبێ. چونکە لای وا ئەبێ کە ئەو پێی وتووە چەند دەست سکت کار ئەکا، مەبەستی ئەوە بووە کە سکت چەند بەرەلەپ ئەبێ!