پیاوێ هەبوو لە سولەیمانی عەلی ئۆفیک یا...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  543 بینین

پیاوێ هەبوو لە سولەیمانی «عەلی ئۆفیک» یان پێ ئەوت. ساز و سەودایەکی تەواوی هەبوو لەگەڵ عەرەق خواردنەوەدا هەتا بڵێیت نابووت و لاتیش بوو. هەر کە چەند پووڵێکی دەست ئەکەوت خێرا ئەیبرد ئەیدا بە عەرەق و ئەیخواردەوە. ڕۆژێک بە هەر جۆر بوو هەشت پووڵی دەست کەوتبوو و بردبووی بۆ لای عەرەق فرۆشەکە عەرەقی پێ بکڕێ. کابرای عەرەق فرۆش ئەڵێ: جا ئەمە چی ئەکا و چ سەرخۆشییەک ئەدا؟ ئەویش ئەڵێ: هەر چەندە ئەکا تۆ بمدەرێ سەر خۆشییەکەی لەسەر خۆم!