شێخ ڕەزای تاڵەبانی لەگەڵ ژنێکی هەمەوەندا...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  707 بینین

شێخ ڕەزای تاڵەبانی لەگەڵ ژنێکی هەمەوەندا سەر و سەودای شیعر پەیدا ئەکەن و لە پاشا سەر ئەکێشێتە لای قسە وتن بە یەک. ژنە لە ئاخرا شێخ ڕەزا ئەکاتە کون و هەر ئەیەوێ خۆی لێ بدزێتەوە، بەڵام ژنە هەر وازی لێ نایەنێ. ئیش وای لێ دێ شێخ بۆر ئەخوا و ئیتر بە هیچ جۆر لە هیچ لایەک باسی ناکا. ئەوەندە هەیە ژنەکە هەر لە کۆڵی نابێتەوە. پێی ئەڵێن: یا شێخ! ئەمە چییە لە بەینتانا وا بەم جۆرە درێژەی کێشاوە؟ شێخیش ئەڵێ: وەڵڵا بڵێم چی نازانم! خەڵکی تووشی گون ڕەشی خۆیان ئەبن، کە چی من تووشی قوز ڕەشی خۆم بووم! ژنە، کە ئەمە ئەبیستێتەوە ئیتر وازی لێ دێنێ!