حەسەن بەگی عەلی بەگ بۆی گێڕامەوە وتی من...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  494 بینین

حەسەن بەگی عەلی بەگ بۆی گێڕامەوە وتی:

منداڵ بووم کوڕێکی قەڵخانی - کە شامەی ناو بوو - لە تیرەی «تفەنگ وەشێن» هاتبووە لامان و پیاوی ئێمە بوو. ئەم کوڕە هەر بە منداڵی کەوتبووە لامان و لای ئێمە گەورە ببوو. قەڵخانی و بەتایبەتی تفەنگ وەشێن خواردنی گۆشتی بەراز بە لایانەوە وەکوو خواردنی گۆشتی «پۆڕ» وایە بە لای ئێمەوە.

وتی قەمەر سوڵتانی قەڵخانی ڕۆژێک بوو بە میوانمان و لە ژێر دەوارا دانیشتبووین، خزمەتکار و شت هاتوچۆیان ئەکرد کتوپڕ قەمەر سوڵتان چاوی کەوت بە شامە و ناییەوە. پێی وت: ها شامە! ئەوە لە ماڵی پاشایت؟ ئەویش وتی: ئەرێ وەڵڵا قوروان! بووم وە سونی و هەر چوار فەرزە نەچیونم؟

قەمەر سوڵتان وتی: کورە دەویت باوک! چوار نییە پەنجە، وەو ئیمام ئیساقە تۆ هەر قەڵخانیت و پاک نەویتەسەوە!