ساڵێک لە هەوەڵی زستانەوە بارانێکی زۆر با...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
780 بینین
ساڵێک لە هەوەڵی زستانەوە بارانێکی زۆر باری و کە کەوتە بەهار بارانەکەی گرتەوە و تۆزی شپرزەیی بۆ باران پەیدا بوو. پیاوێک هەبوو عەلی مامەیان پێ ئەوت خەڵکی ئەو وڵاتی خانەقینە و دەروێشی شێخ بوو، کە سەیری کرد عالەم شپرزەن بۆ باران سەری بەرز کردەوە و وتی: ئەرێ خوا! وە قوروانت وم، بۆ چ خۆت نەتئەزانی ئەیە بەشی گەرەکە، هاتی لە هەوڵەوە چی هەوو نەوو لە خەزێنەکەتا گشت وەم لاو وەو لادا پرژاند و ئەوا ئێستە وە دەس عاڵەمەکەوە داماگی، هەر چەن ئێژن وە قوروانت وم چۆڕێ باران، تۆ هەر جواویشیان نادەیتەوە؟ ئەمە کار بوو تۆ کردت؟