جارێک ئەحەی کڕنوو لە سلێمانی ئەچێتە بەرد...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  512 بینین

جارێک ئەحەی کڕنوو لە سلێمانی ئەچێتە بەردەرگای یەکێ لە ئاودەستەکانی مزگەوتی گەورە. تا ئەم ئەیەوێ بچێتە ژوورەوە زەفتییەکی تورک پێشی ئەکەوێ ئەچێتە ژوورەوە. ئەحەی کڕنوو زۆر ڕائەوەستێ کابرا دەرناچێ. ئەحە ئحەیەکی بۆ ئەکا، کابرا لە ژوورەوە یەکێکی پیا دێنێ! ئەحە ئحەیەکی تر ئەکا کابرا دیسان یەکێکی زلتری پیا ئەکێشێ! ئەحە تووڕە ئەبێ ئەڵێ: سەگی سەگباب تۆ کە تۆپ و تۆپخانەیەکی وات پێیە و زەخیری شەش مانگیشت هەڵگرتووە بۆ چ ناچی لە دەوڵەتی تورک یاخی بی؟ بە مانگی مەجیدییەک سەربازی بۆ ئەکەی؟