دێی سێ گرتان هەیە لە وڵاتی کۆیە ئەم...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  475 بینین

دێی «سێ گرتان» هەیە لە وڵاتی «کۆیە». ئەمانە زۆرتر شێوەی قسە کردنەکەیان ئەچێتەوە سەر «هەمەون». کابرایەکی خۆشناو بۆ ترێ فرۆشتن ڕێی ئەکەوێتە ئەوێ. سەیر ئەکا چەند پیاوێکی خەڵکی گوندەکە لە سەربانێک دانیشتوون و قسە ئەکەن. ئەمیش هەرچەندە گوێی بۆ قوت ئەکاتەوە بە هیچ جۆر لە قسەکانیان تێ ناگا. ڕوویان تێ ئەکا و ئەڵێ: ئم. ئم، ئەنگۆ بە شەویش لێ کوو دەگەن؟