گوڵە گوندێکە لەو وڵاتی سوێسنایەتییە ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  492 بینین

«گوڵە» گوندێکە لەو وڵاتی سوێسنایەتییە. مزگەوتی لێیە. مزگەوتەکە مجەورێکی هەبوو باپیری ناو بوو. ئێوارەی زستانە و خەڵکی دێ لە مزگەوت کۆبوونەتەوە، هەر یەک داوای شتێکی لە باپیر ئەکرد. یەکێ ئەیوت: ئاوم بۆ بێنە، یەکێ ئەیوت: دار بخەرە ئاگردانەکەوە. یەکێ ئەیوت: کەوشەکانم هەڵگرە، یەکێ ئەیوت: بەڕەکە وا ڕاخە، بە کورتی هەر یەکە قسەیەکی ئەکرد. ئەویش هەستا و پەڕییە ناو محرابەکە و وتی: هەر سێ تەڵاقی ئەو باپیرە کەوتبێ قسە نەکەن بە یەک، بە گوێی کەس ناکەم!