ئافرەتێک لەو بەرکێوە بێوەژن کەوتبوو کوڕ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 2 خولەک  1786 بینین

ئافرەتێک لەو بەرکێوە بێوەژن کەوتبوو. کوڕێکی منداڵی هەبوو - بیلامانێ - کابرایەک بە ژنەکە فێر بووبوو! منداڵەکە تازە فامی کردبووەوە و نەکردبووەوە منداڵان لە ناو کۆڵانا پێیان ئەوت: حەمەدێ بە دایکت فێر بووە. ئەویش ئەهاتەوە لە دایکی پرسی: شتی وا هەیە؟ دایکیشی ئەیوت: ڕۆڵە درۆیە شتی وا ئەگەر هەشبێ بە تەمای خوا، خوا هەقت ئەستێنێ!

کوڕە گەورە بوو و قسەشی لە خەڵک و خوا هەر ئەبیست. ڕۆژێک ئەچن بۆ دارکردن. دایکی بە لایەکدا و حەمەدێ زرتەبۆزیش بە لایەکدا.

حەمە ئەچێتە سەر تاشەبەردێک؛ کە بنی هەزار بە هەزارە، دارێک لەوێ ئەبێ بە تەور ئەیبڕێتەوە. کوڕەش ئەڵێ هەلم لەمە چاکتر بۆ ڕێ ناکەوێ. ئەچێ لە پشتەوە پاڵێکی پێوەئەنێ و هەپروون بە هەپروون ئەبێ و ئیتر ئەگەڕێتەوە. دەنگ بڵاو ئەبێتەوە کە حەمدێ لە داران کەوتووەتە خوارەوە، ملی شکاوە و مردووە. ئەمجا دایکەکە بە کوڕەکە ئەڵێ: ئا ڕۆڵە! نەموت ئەگەر شتەکە واش بێت خوا هقت ئەستێنێ؟

کوڕەش ئەڵێ: ئەی قوڕ بە سەر عەقڵت! بە خوا ئەگەر بە تەمای خوا بوویتایە تا بیست ساڵی کەش هەر ئەیگایت!