لە بەغدا کابرایەکی تورکمان ئەچێتە لای وە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  547 بینین

لە بەغدا کابرایەکی تورکمان ئەچێتە لای وەستا بەشیری خۆمان داوای زەرفی لێ ئەکا. ئەویش زەرفێکی ئەداتێ. کابرا ئەڵێ: دەها بیوک. زەرفێکی تری ئەداتێ. دیسان کابرا ئەڵێ: بەبەم دەها بیوک. وەستا بەشیریش ئەڵێ: باوکم! بیوک بیوکی چیت لێ داناوم. تۆ زەرفت بۆ ئەوە ئەوێ کاغەزی تێخەی یان جۆی تێکەی!