مەلا محەمەدی ئەوێهەنگی هبوو پیاوێکی وەها...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  604 بینین

مەلا محەمەدی ئەوێهەنگی هبوو پیاوێکی وەها بوو؛ ئەوی پێیان بوتایە دنیا و دینداری توخنی نەئەکەوت؛ تەنانەت چوار پێنج منداڵی وردەڵەی هەبوو داماو و ڕووت و قووت و پەرێشان بوون، ئەمیش هەر بە دڵیا نەئەهات. خواردنی هەرە خۆشیان ئەگەر ببووایە لە پەساوەر بوو؛ ئەگەر نەشبووایە هیچ.

سەید عەبدولحەکیمی خانەقی لێی ئەپرسێ: مامۆستا ئارەزووی هەرە بەرزت لە دنیادا چییە؟ ئەویش ئەڵێ: تۆزێ تووتن، سەبیلێک و کەمەکی پووشوو. سەیدیش ئەڵێ: ئەمە چۆن ئارەزوویەکە؟ پێی ئەڵێ: کوڕی خۆم لەمە زیاتر بەش ناکا. (مەبەستی ئەوە ئەبێ کە دڵ و مێشک بۆ کاروباری دنیا ناتوانێ لەوە زیاتر ئەرک هەڵبگرێ!)