ئەحەی ناسر هەبوو یەکێ بوو لە گوویەندە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  501 بینین

«ئەحەی ناسر» هەبوو، یەکێ بوو لە گوویەندە بە ناوبانگەکانی سلێمانی. ئەم ئەحەی ناسرە هەر لە زووەوە لە لای ئەحمەد بەگی مەحموو پاشا، ڕۆژگارێکی زۆریان پێکەوە ڕابواردبوو؛ بەڵام هەموو خەڵات و بەراتێکی لە لایەن ئەحمەد بەگەوە هەی ئافەرین بوو و هیچی تر!

ئەحەی ناسریش ڕووت و قووت و پەرێشان، لەمە بە تەواوی وەڕەز ببوو.

ڕۆژێک ئەچێتە بازاڕی هەڵەبجە و ئەچێتە سەر دووکان چاوەڕێی پارەکەی ئەکا. ئەمیش دەست ئەکا بە گیرفانیا و دەستی دەردێنێتەوە و درێژی ئەکا بۆ کابرای دووکاندار. کابراش دەست ڕائەکێشێ، پێنج ئافەرین ئەژمێرێتە سەر دەستی! کابرا واقی وڕ ئەمێنێ ئەڵێ: برا ئەوە چەند زەمانە لە لای ئەحمەد بەگم لە ئافەرین زیاتر هیچم وەرنەگرتووە؛ بۆم دەرکەوتووە پارە لە لای ئەو ئافەرینە. ئەوا منیش هێناومە خەرجی ئەکەم. ئەگەر ئەزانی ناچێ، بچۆ بۆ لای ئەحمەد بەگ!