کابرایەک هەبوو ناوی یوسف شێروان و لە ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  526 بینین

کابرایەک هەبوو ناوی «یوسف شێروان» و لە عەشیرەتی «کەماڵەیی» بوو. لەگەڵ چەند کەسێکی کەلاری دا بە کاروان ئەچن بۆ قەسری شیرین. پێیان ئەڵێ: برا من سەرم لە مامڵە و حسار دەرناچێ، ئێوە چاوتان لێمەوە بێت. ئەگەر وانەکەی لەگەڵتان نایێم بۆ شار. ئەڵێن: باشە. پێکەوە ئەچن تا ئەگەنە قەراخ قەسر. لەوێ ڕێگەکە ئەبێ بە دوو ڕێیانەوە یەکێ لەو ڕێگایانە بە لای ماڵ خراپەکانا ئەڕوا، یوسف بەو ڕێگایەدا ئەبن.

یەکێ لە ئافرەتەکان لە ناو کۆڵانەکانا چاوی بە یوسف ئەکەوێ، یوسفیش تۆزێ جوانەکە ئەبێ. بانگی ئەکا ئەڵێ: کوڕە، کوڕە پیول بارە بەو کوس بکە! یوسفیش پێی ئەڵێ: دایکم پارەم نییە هەر ئەوەندەم هاوردگە بەش مامەڵەکەی خۆم ئەکا. ژنەکەش ئەڵێ: بچۆ قیوون بدە، پیوول بارە بەو کوس بکە. یوسف ئەڵێ: دایکم بە خوا ئەم تاتەڵ واتەڵە بە من ناکرێ، بچم قنگ بدەم و پارە بێرم بیدەم وەو کوزە بۆگەنەی تۆ! بچۆ وە ڕێتەوە، وە ڕیشی باوک خۆت و کوزی داقڵیشیاگتەوە!