ئەم شیعرانە لە حەسەن کەنووش شاعری ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  817 بینین

ئەم شیعرانە لە «حەسەن کەنووش» شاعری نەخوێندەواری جافان ئەگێڕنەوە لەسەر شێوەی غەیری جافی:

جە بەیانەوە، جە بەیانەوە
خاڵێ دیم وە بەین دوو بەیانەوە
چون نەجم مەدرەوشۆ وە بەیانەوە
حەکاکان دەور گشت بەیانەوە
کێ دیەن مەغریب وە بەیانەوە
تا حەسەن وە خاک سەر مەیانەوە
هەر هام وە حەسرەت ئەو بەیانەوە