شا فەرەج هەبوو لە عەشیرەتی وردە شاتری ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  717 بینین

«شا فەرەج» هەبوو لە عەشیرەتی وردە شاتری جاف بوو. بارێ گەنم ئەنێرێ بۆ ئاشی «سەی خەلیل» لەو گەرمیانە بیهاڕن. شەوێ بارە گەنم ئەدزرێت و خەبەر ئەدەن بە شا فەرەج، شا فەرەج ئەڵێ: کەس دزی من نییە «تەرخان»ی نەبێ؛ ئا مەلا بانگ کەن. مەلا دێت ئەڵێ: مەلا ئا بنووسە بۆ حەمە حەسەنی ڕەیسی تەرخانی. بنووسە: حەمە حەسەن ڕەیسی تەرخانی! تکات لێ ئەکەم دێزە سووری خۆت مەهەسوو لە دێزە ڕەشی من. ئەگەر تۆ درەنگت لێوە تێت من زرنگەم لێوە تێت. سوەی وادەمان پشتی «وارگە درێژە» بێت، نەیژی وە نامەردی هاتە سەرم، خۆت و لەشکرت حازر بن یا بارە گەنمەکەم بۆ بنێرنەوە شا فەرەجی شاتری.

حەمە حەسەنیش ئەم وڵامەی بۆ ئەنووسێتەوە: سەرباشقەی وردە شاتری شا فەرەجی لە ڕەچەڵەکی تەرخانی! نووسیوتە دێزە سووری خۆت لە دێزە ڕەشی من مەهەسوو. برا من گەمەی وا ناکەم تۆ زرنگەت لێوە تێت من خشەم لێوە تێت، تۆ هەسوونی من گورێسم. وە خوام سپاردی.

حەمە حەسەنی تەرخانی.

لەگەڵ بارێ گەنما ئەم وڵامەی بۆ ئەنێرێتەوە.