پیاوێک هەبوو لە سنە حاجی دەروێشی ناو بوو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  489 بینین

پیاوێک هەبوو لە سنە حاجی دەروێشی ناو بوو زەمان تێی هەڵکرد و هەژار کەوت؛ بەڵام چۆن هەژارێک؟ شێوەی شەوی نەما. کوڕێکی هەبوو «تەقی» ناو بوو منداڵ بوو. ڕۆژێک لەسەر کۆڵانێکا هەر دووکیان ڕاوەستابوون خەڵک تەرمێکیان بەوێدا تێپەڕاند. تەقی وتی: بابە ئەمە چییە؟ وتی ڕۆڵە مردووە. وتی: بۆ کوێی ئەبەن؟ وتی: ڕۆڵە ئەیبەن بۆ شوێنێک نە نانی لێیە و نە ئاو، نە بەرگی لێیە و نە نوێن، نە داری لێیە و نە ئاگر، نە پەڕەی لێیە و نە قاڵی، نە تەڵای لێیە و نە نوقرە. وتی: کە واتە بابە ئەمە بۆ ماڵی ئێمەی ئەبەن!