ئەعیانەکانی سنە هەموو حەوشەکانیان ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  554 بینین

ئەعیانەکانی سنە هەموو حەوشەکانیان دەروازەی گەورە گەورەی هەبوو. لەم لاو لەو لای دەروازەکانەوە سەکۆ هەبوو پێیان ئەوت خواجەنشین. دەروێش و قەلەندەری تەریدە ئەهاتن ئەم خواجەنشینانەیان ئەکرد بە جێگای حەسانەوەی شەو و ڕۆژیان.

لەسەر ئەم دەستوورە قەلەندەرێک لەسەر خواجەنشینی دەروازەی ماڵی موشیر دیوانی گەورە بوو. ئەم قەلەندەرە بە زستان و هاوین کراسێکی تەنکی لەبەرا بوو. ڕۆژێک لە تۆفی زستانا موشیر دیوان دێتە دەرەوە و دەروێشەکەی بەو کراسە تەنکەوە چاوی پێ ئەکەوێ. ئەڵێ: ئاغا! بەم کراسە ناسکەوە لەبەر ئەم سەرما سەختەدا چۆن سەرمات ناوێ؟ من بەم گشتە جلەوە هەر ئەلەرزم؟ ئەویش ئەڵێ: ئەغەی موشیر تۆیش وەکوو من بکە تا نەلەرزی. ئەڵێ: ئاغە! بۆ چە تۆ چەت کردگە؟ ئەڵێ: من هەرچێ جلم بووگە گشتم لەبەر کردگە!