کابرایەکی بیاوێڵەیی ئەچێتە هەڵەبجە ...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
1227 بینین
کابرایەکی بیاوێڵەیی ئەچێتە هەڵەبجە گوێدرێژێکی پێ ئەبێ. شەوێ ئەمێنێتەوە لە بەیانیا هاواری لێ بەرز ئەبێتەوە کە کەرەکەیان دزیوم. یەکێک پێی ئەڵێ: بابە تۆ خەتای خۆت بوو کە ئاگاداریت نەکردووە. یەکێکی تر ئەڵێ: کورە خەتایەکی گەورەتر دەرگای تەویڵەکەشی دانەخستووە. کابرا ئەڵێ: کە واتە دزەکە هیچ خەتایەکی نییە!